بەڵگەنامە هەواڵگرییەکانی عێراق ئاشکرای دەکەن کە میلیشیا شیعەکان چەندین ساڵە لە ناوچەی جورفلسەخرەوە نەوت بە قاچاخ دەبەن و لەو ڕێیەوە بە ملیۆنان دۆلاریان دەستکەوتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، کەناڵی عەرەبییە و سکای نیوزی عەرەبی بە پشتبەستن بە بەڵگەنامە هەواڵگرییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە ساڵانێکە میلیشیا شیعەکان لە ناوچەی جورفلسەخرەوە خەریکی قاچاخچێتی نەوتن.

بەپێی بەڵگەنامەکان، میلیشیاکان لە ڕێی تەنکەرەوە بەرهەمە نەوتییەکانیان لە جورفلسەخرەوە بردووە و دوای گۆڕینی تەنکەرەکان لە ڕیی پردی موسەییەبەوە بەرەو بەغدایان بردووە.

هاوکات میلیشیا شیعەکان ڕێگەیەکی دیکەشیان بۆ قاچاخچێتییەکە بەکارهێناوە کە ئەویش لە عامرییەی فەلوجەوە تەنکەرەکانیان بردووە بەرەو بەغدا و ڕێگەی نێودەوكەتی بەغداشیان بۆ قاچاخچێتییەکە بەکارهێناوە.

کەناڵی سکاینیوز عەرەبییەش لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە میلیشیای کەتیبەکانی حزبوڵا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حمێداوی، لە کونکردنی بۆرییەکانی نەوت و قاچاخچێتییەکەوە تێوەگلاوە.
