محه‌مه‌د ته‌میم، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به ئاماده‌بونی شاندێكی هه‌رێم له‌باره‌ی ره‌شنوسی پڕۆژه یاسای بودجه كردوه كه تێیدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه، قه‌ره‌بوی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم كردوه.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د ته‌میم، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی بۆ ئابوری، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، محه‌مه‌د ته‌میم، جێگری سەرۆکی وەزیران لە تەلاری ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابوری سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ تاوتوێکردنی یاسای بودجەی گشتی دەوڵەت، بە ئامادەبونی وەزیرانی نەوت و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابوری لە وەزارەتی نەوت و ڕاوێژکاری سەرۆکی وەزیران.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، "کۆبونەوەکە میوانداری شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە پێکهاتبو لە وەزیری سامانە سروشتییەکان و ئه‌مینداری گشتی سەرۆکایەتی هەرێم و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردوه کە "بەشداربوانی کۆبونەوەکە تاوتوێی بابەتی قەرەبوی فەرمانبەران و خانەنشینان و بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم و خەرجییە سیادی و حاکمەکانیان کرد."