مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ تۆم باراك هاوڕابوین كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه‌
  2026-11-10     

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ تۆم باراك، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق قسه‌ی كردوه‌و هه‌ردوكیان هاوڕابون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم "به‌ به‌هێزی و یه‌كگرتویی" بمێنێته‌وه‌.

ئاوێنه‌: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ په‌یامێكی له‌ سه‌كۆی ئێكس وتویه‌تی، خۆشحاڵ بوم کە دوای سەردانەکەم بۆ بەغدا، لەگەڵ تۆم باراک، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق به‌ ته‌له‌فۆن قسەم کرد.

وتوشیه‌تی، هه‌ردوكمان هاوڕا بوین لەسەر ئەوەی کە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەهێزی و یەکگرتویی بمێنێتەوەو دەشبێت ناکۆکییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا بەپێی دەستوری عێراق چارەسەر بکرێن.

مه‌سرور بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هەردولامان پێشوازیمان لە به‌ره‌وپێشچونه‌كانی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی و تیمه‌كه‌ی کرد لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی و بەپەرۆشەوە چاوەڕێی کۆتاییهێنانین بە ڕێککەوتنێک لەسەر  دۆسیه‌ی نەوت و غاز.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتوشیه‌تی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جەختمان کردەوە لەسەر شه‌راكه‌تی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

زۆرترین بینراو
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
مەسعود بارزانی داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی پارتی و یەکێتی دەکات
دانەغاز:به‌رهه‌مهێنان بەشێوەیەکی کاتی له‌ كۆرمۆر هەڵپەسێردرا
كۆبونه‌وه‌ی زه‌یدی و مه‌سرور بارزانی: جه‌خت له‌ گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم كرایه‌وه‌
لە چەکی ئەتۆمییەوە بۆ هێرشی وشکانی؛ چوار سیناریۆی ترەمپ بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگی ئێران بڵاودەکرێتەوە
عێراق هه‌واڵی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ تاران پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌
مەسرور بارزانی بە شاندێکی تەنها پارتییەوە لە بەغدایە؛ گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ دەکرێت
وته‌بێژی پارتی: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی
کابینەی حکوومەتی تورکیا کۆدەبێتەوە؛ هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی، دۆخی ئابووری و پەیوەندییەکانی ترەمپ و ئەردۆغان تاوتوێ دەکرێن
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×