تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمه‌ڵێك ناكۆكی بنه‌ماڵه‌یی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و ئامۆژگاری من و سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ناكۆكییانه تێپه‌ڕێندرێن.
ئاوێنه: تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی په‌یمانگه‌ی چاتم هاوس له له‌نده‌ن له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا وتی، ناكرێت ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ به‌هێزكردنی یه‌كگرتویی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاخود له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقدا، پێویسته هه‌مو لایه‌نه‌كان ناكۆكییه حزبییه‌كانیان وه‌لابنێن.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاش به قسه‌ی تۆم باراك له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هیچ نییه جگه‌له‌وه‌ی كه یه‌كگرتو بن. به‌ڵام رۆڵی واشنتۆن ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه راوێژ‌و نێوه‌ندگیری بكات نه‌ك ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆ.
ئه‌و هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه وتیشی، هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی، هه‌میشه دۆستی نزیكی ئه‌مریكا بون، به‌ڵام ئه‌مه پرسێكی عێراقی و بڕیارێكی عێراقییه نه‌ك بڕیارێكی ئه‌مریكی.
وتیشی "ئامۆژگاری و ئامۆژگاری سه‌رۆكی ئه‌مریكاش بۆیان ئه‌مه‌یه: ناكۆكییه‌كان تێپه‌ڕێنن."
نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباروی عێراق وتی "ناکرێت بگەڕێمەوە کۆنگرێس و باسی ئاڵۆزییه‌كانی دەستوری عێراق و میكانیزمی كاركردنی سیسته‌می فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی لێکگەیشتنی هه‌رێم لەگەڵ بەغدا رون بکەمەوە و پاشان بڵێم، سەرەڕای ئەمانه، كۆمه‌ڵێك ناكۆكی بنه‌ماڵه‌یی له‌نێوان سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن."
به‌وته‌ی تۆم باراك ئه‌و ناكۆكییانه كاریگه‌ری نه‌رێنییان ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانه‌كانی ئه‌مریكاو كۆمپانیا بیانییه‌كان له هه‌رێم و له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئاماژه‌ی به‌دوایین هێرشی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر هێنایه‌وه.
باڵیۆزی ئەمریکا جەختی کردەوە، "بەبێ یەکڕیزیی نێوان سەرکردایەتیی کورد و یەکڕیزیی هەولێر و بەغدا، هیچ وەبەرهێنەرێک ملیاران دۆلار ناخاتە نێو کەرتی نەوت و غاز."
ئه‌و هۆشداریشی دا كه ئه‌و ناكۆكییانه ئه‌گه‌ر سنورێكییان بۆ دانه‌نرێت بۆ سه‌دان ساڵ به‌رده‌وام ده‌بن و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا باش بكرێن.