2019-11-20   579     
نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه‌ڵامی راپۆرتی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌داته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، ئاماره‌كانی كوژرانی خۆپیشانده‌ران راست نین و به‌دواداچوونیان بۆ نه‌كراوه.
ئاوێنه: عه‌لی ره‌زا میر یوسفی، نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له دوو تویتی جیادا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت ''هه‌موو ئه‌و ژمارانه‌ی له باره‌ی كوژراوان بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئاماری ورد نین و له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه، هه‌موویان خه‌مڵاندن و بێ به‌ڵگه‌ن، به‌شێكن له‌و هه‌ڵمه‌ته راگه‌یاندنه‌ی كه له دژی ئێران و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستیپێكردووه''.
میر یوسفی ده‌شڵێت: ''تۆمه‌ته‌كان له دژی ئێران هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و ئه‌و ژمارانه‌ش له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوا هه‌ڵبه‌ستراون، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جێگیری و چه‌سپاوی حكوومه‌ت نییه له‌سه‌ر بڕیاره ئابوورییه گرنگه‌كان، له‌گه‌ڵ رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ بۆ گه‌ل، هاووڵاتیانیش مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌یان هه‌یه''.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ئاماری كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌لای كه‌مه‌وه ١٠٦ كه‌س له ٢١ شاری جیاوازی ئێران كوژراون.
رێكخراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه پێده‌چێت ژماره‌ی كوژراوان زۆر له‌وه زیاتر بێت و تا ئێستا گه‌یشتبێته ٢٠٠ كوژراو.