هێزە ئەمنییەكان بەزەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران دەكەن و بەندەری ئوم قەسر دەكەنەوە
  2019-11-22       686       

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری چەند بەرپرسێكی بەندەری "ئوم قەسر"ەوە بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكان ئەمڕۆ هەینی توانیویانە دوای بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران بەزەبری هێز، ئەو بەندەرە سەرەكییەی عێراق جارێكی دیكە بكەنەوە.

ئاوێنە: ئاژانسەكە لەزاری ئەو بەرپرسانەوە بڵاویكردۆتەوە كە كارمەندان توانیویانە بچنە نێو بەندەری ئوم قەسر كە لە رۆژی دوشەممەوە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرابو.

بەڵام بەپێی ئەو ئاژانسە هێشتا كاركردن لە بەندەرەكە دەستی پێ نەكردۆتەوە.

لە 29ی تشرینی یەكەم تاوەكو 9ی تشرینی دوەم كاركردن لە بەندەرەكە وەستابو جگە لە كردنەوەی بۆ ماوەیەكی كەم لە نێوان 7 بۆ 9ی تشرینی دوەمدا.

لەڕێی بەندەری ئوم قەسرەوە عێراق دانەوێڵەو زەیت و شەكرو چەند جۆرێكی دیكەی خۆراك هاوردە دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×