په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند؛
پڕۆژه یاسایه‌كیان ئاماده‌كردوه بۆ هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌و دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی
موچه به فه‌رمانبه‌ران، چاوه‌ڕێن له‌ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی
كوردستاندا، پێشكه‌شی بكه‌ن.
ئاوێنه: كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی
كوردستان به میدیای ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند؛ له‌ماوه‌ی رابردودا فراكسیۆنه‌كه‌مان
چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌و تێیدا ژماره‌یه‌ك پرۆژه یاسای ئاماده‌كردوه‌و بڕیاره
له‌دوای ھه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌شی بكات.
وتیشی"یه‌كێك له‌و پڕ‌ۆژه‌یاسایانه‌ی ئاماده‌كراوه
شێوازی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه فه‌رمانبه‌رانه و ده‌مانه‌وێت ئه‌و پرسه بكرێت
به یاسا، چونكه فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌خت له‌ھه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی موچه ده‌كاته‌وه،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش میكانیزمێكمان بۆ ھه‌ڵگرتنی سیستمی پاشه‌كه‌وت و دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی
موچه ئاماده‌كردوه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"هه‌ر
له‌بواری چاكسازی له‌حكومه‌تدا، فراكسیۆنه‌كه‌مان ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی دیكه ئاماده‌كراوه‌و
به‌هه‌وڵی فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان هه‌وڵده‌ده‌ین بكرێنه یاسا. "