عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان باس لە گرفتی
كارەباو چۆنییەتی دابەشكردنی و چارەسەری گرفتەكان دەكات و دەشڵێت، بەپێی
بەدواداچونێكی ئەوان چەندین شوێن و ماڵ و بارەگا كارەبای نیشتمانی بەردەوامیان
هەیە.
ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەنجامی بەدواداچونێكیان سەبارەت بە گرفتی كارەباو
چۆنیەتی دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكانداو هەروەها رێگای چارەسەری گرفتەكان
دەخاتەڕو.
بەپێی ئەنجامی بەدواداچونەكەیان، ماوه‌ی سێ ساڵه ڕێژه‌ی دابه‌شکردنی
کاره‌بای کوردستان به‌سه‌ر پارێزگاکاندا به‌م شێوه‌یەیە: هه‌ولێر ٤٢٪، سلێمانی و گەر‌میان
( جگه له چه‌مچه‌ماڵ) ٣٣.٥٪، دهۆک ٢٤.٤٪.
ئاشكراشیكردوە
كە به‌تێکڕای به‌کارهێنانی کاره‌با له ڕۆژێکدا بۆ هه‌ولێر ١٠٤٩ مێگاوات، بۆ
سلێمانی ٧٥٥ مێگاوات و بۆ دهۆک ٥٧٤ مێگاواتە.
بەپێی قسەی
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌به‌راورد به ژماره‌ی
دانیشتوانی که‌مه، به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش ئه‌م کاره‌بایەی سلێمانی به‌هاوڵاتی هه‌ولێر
نه‌دراوه، چونکه کاتژمێری کاره‌بای ماڵان له هه‌ولێر له سلێمانی زیاتر نییه.
هەروەك ئەوەشی خستۆتەڕو كە پاش به‌دواداچون و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری
کاره‌بای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و که‌سانی پسۆڕ و ئاگادار، گه‌شتینه ئه‌م ئه‌نجامانه كە کاتژمێری
کاره‌با بۆ ماڵان وه‌ک یه‌که، به‌ڵام لۆد‌و ئه‌و شوێنانه‌ی کاره‌بای به‌رده‌وامیان
هه‌یه له هه‌ولێر زیاتره له سلێمانی، له‌گه‌ڵ چه‌ند گرفتێکی دیکه‌داو
وتوشیەتی"ئەم دابەشکارییە کارگەکانی تێدا نییە."
هەروەها
ئاشكرایكردوە كە لە هەر سێ پارێزگاكەی هەرێم چه‌ندین شوێن و ماڵ و باره‌گا، کاره‌بای
نیشتمانیی به‌رده‌وامیان هه‌یه كە به‌م شێوه دابه‌ش بوه: هه‌ولێر
٣٠٠ مێگاوات، سلێمانی ١٦٠ مێگاوات، دهۆک ٧٠ مێگاوات.
یەكێكی دیكە لەو
گرفتانەی عەلی حەمەساڵح باسی كردوە "گرفتی نه‌گەیشتنی کاره‌با"یە كە
بەقسەی ئەو، به‌شێکی زۆر له‌و کاره‌بایه‌ی به‌رهه‌م دێت له چوارچێوه‌ی سیستم
ناگاته هاوڵاتی به‌هۆی لێچون و دزی، به‌م شێوه: نزیکه‌ی ١٣٪ کاره‌با به‌هۆی سیستمی
دابه‌شکردن و گواستنه‌وه(ته‌کنیکی) به‌فیڕۆ ده‌چێت و نزیکه‌ی
١٥٪ به شێوه‌ی زیاده‌ڕه‌وی ده‌برێت، واته: ئه‌و شوێن و ماڵانه هیچ سه‌عاتێکی
کاره‌بایان نییه. هەروەها نزیکه‌ی ١٠٪ کاره‌با له پشتی سه‌عاته‌وه
له ماڵان و شوێنەکانی دیکە ده‌دزرێت. واته: نزیکه‌ی ٣٨٪ کاره‌بای به‌رهه‌مهێندراو
به‌م سێ ڕێگایە به‌فیڕۆ ده‌چێت و ده‌بردرێت.
هەروەك سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە
بەدواداچونەكەیدا ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبای خستۆتەڕو و ئاشكرایكردوە كە ئاستی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له نێوان
٣٢٠٠ بۆ ٣٥٠٠ مێگاواتەو به‌هۆی نه‌بونی سوته‌مه‌نی ١٢ یه‌که‌ی
به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با، کارناکه‌ن.
سەبارەت بە
چارەسەری ئەو گرفتانە، عەلی حەمەساڵح سێ رێگای خستۆتەڕو، ئەوەش دوای گفتوگۆ لەگەڵ
پسپۆڕانی كارەباو وەزیری كارەبای هەرێمدا.
رێگاكانی
چارەسەری كارەبا بە پێی قسەی عەلی پێكدێن لە:
١-ته‌جاوزو زیاده‌ڕه‌وییه‌کان و ماڵ ئه‌و
به‌رپرسانه‌ی کاره‌بای به‌رده‌وامیان هه‌یه ببڕدرێت.
٢- پێوه‌ری زیره‌ک ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه‌و
تائێستا له یه‌ک ملیۆن و٥٧٠هه‌زار به‌شداربو بۆ ٦٧ هه‌زاری به‌ستراوه‌و بڕیاره
مانگی ٢ی ٢٠٢١ ته‌واو ببێت.
٣-زیادکردنی به‌رهه‌می غازی سروشتی بۆ به‌کارخستنی
سه‌رجه‌م یه‌که‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با.