جەیمس جێفری: هیوادارم هاوكاریی نێوانمان بەردەوام بێت
  2019-12-07       474       

جەیمس جێفری، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم جەخت لە هاوكاریی نێوان هەردو لا دەكەنەوە بۆ شەڕی دژ بە داعش و جێفری دەڵێت"هیوادارم بەردەوام بین لەگەڵ یەكتر نەك هەر لە عێراق بەڵكو لە تەواوی ناوچەكە."

ئاوێنە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ(شەممە)، مەسرور بارزانی و جەیمس جێفری كۆبونەوەو دوای كۆبونەوەكەش لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان مەسرور بارزانی رایگەیاند، حکومەتی ئەمەریکا پابەندە بەو دۆستایەتیە مێژوییەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیەتی.

لای خۆیشییەوە جەیمس جێفری وتی"خۆشحاڵم كە لەگەڵ ھاوڕێیانم لە كوردستانی عێراق كۆدەبمەوە، شانازی دەكەین بە قوربانیدانی ئێوە بەرامبەر داعش، ھیوادارم بەردەوام بین لە ھاوكاریی و ھەماھەنگی لەگەڵ یەكتر، نەك ھەر لە عێراق بەڵكو لە تەواوی ناچەكە".

لەبارەی ھێرشەكانی ئەم دوایەی داعش بۆ سەر پێشمەرگە، جێفری رایگەیاند"لە كۆبونەوەكەماندا بە ئامادەبونی چەند فەرماندەیەك باسمان لەوە كرد كە ھاوكارییەكانمان بۆ شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبن."

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×