هاوپەیمانان چەند حەشارگەیه‌کی داعشیان لەحەویجە بۆردومان کرد
  2019-12-07       349       
فڕۆکە جەنگیەکانی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر حەشارگەکانی داعش لە ناوچەی حەویجە و تلکێف.

ئاوێنه‌: لەوبارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: "فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانیان لە ناوچەکانی حەویجە و تەلکێف لە دژی ئەندامانی داعش لەو ناوچانە ئەنجام دا".

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، بۆردوومانەکە بووە هۆی لەناوبردنی ژمارەیه‌ک لە حەشارگە و تونێلی ژێر زەوی سەر بەڕێکخراوەکە.

روونیشی کردەوە "ئەو بۆردوومانە لەسەر بڕیاری فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و بەهاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و سوپای عێراق بۆ لە ناوبردنی تیرۆرستان ئەنجام دراوە".
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×