پاتریك شاناهان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كۆدەبێتەوە
  2019-02-12       649       

 

پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا بە وەكالەت بەسەردانێك گەیشتە عێراق‌و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پرسی تیرۆر‌و كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەسوریا‌و مانەوەی سەربازانی وڵاتەكەی لەناو خاكی عێراق تەوەری گفتوگۆكانیان دەبن.

ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا بە وەكالەت بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر پرسەكانی كشانەوەی شوپای ئەمریكا لەسوریا‌و مانەوەی سەربازەكانیان ‌و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە‌و كۆتایهاتنی چەكدارانی رێكخراوی داعش گەیشتە بەغدا.

سەردانەكەی پاتریك شاناهان لەكاتێكدایە بەشێكی زۆری لایەنە شیعەكانی عێراق رەخنەی توند لە مانەوەی سەربازانی ئەمریكا لەعێراق دەگرن‌و داوای دەركردنیان دەكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×