2019-12-14   2147     
په‌رله‌مانتارێكی گۆران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ''له‌مه‌ودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌دواداچون بۆ به‌تاڵان بردنی نه‌وتی كوردستان و عێراق ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه''.
ئاوێنه: غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری گۆران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند ''دوای ئەوەی كە بەنوسراوی رەسمی داوام لە ئەنجومەنی وەزیران و ''عادل عه‌بدولمه‌هدی'' كرد كە بەدواداچوون و ڕێگری بكات لە بەتاڵان بردنی نەوتی هەرێم كوردستان و كەركوك و موسل بە تەنكەر لە وڵاتی توركیا، نوسراوەكەم پاڵپشت كرد بە چەندین ڤیدۆ و رەسم كە دەریدەخات چۆن دەبرێت و ئاودیوی دەكرێت لە وڵاتی توركیا ،پێش چەند رۆژێك وەڵام درامەوە لە لایەن''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا '''نوسینگەی سەرۆك وەزیران بە نوسراوێكی نهێنی ژمارە ( م .ر .و/س/٢د) كە بەدواداچوون دەكەن بۆ ئەم كەیسە و بابەتەكەیان ئاراستەی ئاسایش نەتەوی كردوە لە عیراق بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكەن و رێگری بكەن لە بەتاڵانبردنی نەوتی عیراق و هەرێم، ئێمە هەر بەردوام دەبین بۆ ڕێگری كردن لە بە تاڵان بردنی نەوتی عیراق و هەرێم بۆ وڵاتانی تر''.