2020-03-10   2444     
ئەمڕۆ سێ شەممە بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و له سەرو ٣٦ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٦ دۆلار‌و ٩٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٣٣ دۆلار‌و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی هەیە بە كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی وڵاته پیشه‌سازییه‌كان له‌سه‌ر نه‌وت و ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه له وڵاتی چین بڵاوبووه‌ته‌وه.