وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئینفۆگرافيک لەبارەی ئاماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بڵاوکردەوە
  2020-03-22       493       

وەزارەتی تەندرووستی عێراق دواهەمین ئاماری لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە کۆڤید-١٩ بڵاوکردەوە. 

ئاوێنه‌: لە ئینفۆگرافیکێکدا وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماری توشبووان، مردن بوهۆی ڤایرۆسەکە و چاکبووانی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرجەم پارێزگاکان لەخۆ دەگرێت.

بەپێی ئینفۆگرافیکەکە، لە هەولێر ١٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و هیچ حاڵەتی چاکبوونەوە و مردن تۆمار نەکراوە. لەبەرامبەردا لە سلێمانی ٤٣ حاڵەت تۆمار کراوە و لەگەڵ ئەوەشدا ١٣ کەس چاکبوونەتەوە و کەسێکیش مردووە.

شایەنی باسە لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین، هیچ حاڵەتێکی توشبوون تۆمار نەکراوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×