لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە ئیتاڵیا 756 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2020-03-29       446       

بەپێی سەرچاوە تەندروستییەكانی ئیتاڵیا، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لەو وڵاتە 756 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوەو بەوەش ژمارەی ئەوانەی تا ئێستا بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 10 هەزارو 779 كەس.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵێكی رۆیتەرز، ئاژانسی بەرگریی شارستانی ئیتاڵیا رایگەیاندوە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا بە گیان لەدەستدانی 756 كەس لە سەرتاسەری وڵات، ژمارەی ئەوانەی بە كۆرۆنا مردون گەیشتۆتە 10 هەزارو 779 كەس.

ئاماری گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە ئیتاڵیا لە چاو دو رۆژی رابردودا كەمبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە لەكاتێكدایە كە رۆژی هەینی 919 كەس و رۆژی شەممە 889 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ئەمڕۆ یەكشەممە ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەرتاسەری ئیتاڵیا گەیشتۆتە 97 هەزارو 689 كەس لەكاتێكدا كە دوێنێ 92 هەزارو 472 كەس كۆی گشتی توشبوان بوە لەو وڵاتە.

لەو ژمارەیەی كە ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە، 416 كەسیان لە هەرێمی لۆمباردی بون كە زۆرترین زیانمەندی ڤایرۆسەكەیە لە ئیتاڵیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×