2020-04-13   706     
یەكێتی پیشەسازانی ئۆتۆمبێل لە توركیا رایگەیاند، بەھۆی وەستانی ژمارەیەكی زۆری كارگەی ئۆتۆمبێل دوای بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاستی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل لە توركیا لە مانگی رابردوودا بەرێژەی ٢٢لەسەد كهمی كردووه.
ئاوێنه: یەکێتیی پێشەسازانی ئۆتۆمبێلی تورکیا ئاماژەی کردووە، ھەناردەی ئۆتۆمبێل بەرێژەی ٣٠ی لەسەد داكەوتووە و گەیشتووەتە ٨٣ ھەزار و ٧٧١ئۆتۆمبێل و جەختیشیكردەوە ئاستی بەرھەمھێنان لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ بەرێژەی ٦لە سەد و هەناردەش بە رێژەی ١٤ لەسەد دابەزیوە .
لە ماوەی رابردوودا توركیا بڕی ١٥ ملیار دۆلاری بۆ رێگەگرتن لە داڕمانی كۆمپانیاكان تەرخانكرد كە بەھۆی كۆرۆناوە زیانی بەرچاویان پیگەیشتووە.