ترەمپ: پێویستە چین رووبەڕووی بەرپرسیارییەتی ئەو تاوانە ببێتەوە
  2020-04-19       703       
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی هێزی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە کۆشکی سپی، باسی لەوە کرد کە نیشانە ئەرێنییەکان لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا بەردەوامن.
 
ئاوێنه‌: دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە وتی، “ژمارەی ئەو کەسانەی لە وڵاتەکەمان گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە ژمارەی دانیشتووان کەمترە لە تەواوی وڵاتانی رۆژئاوای ئەورووپا جگە لە ئەڵمانیا. بەتایبەت رێژەی گیانلەدەستدان لە ئیسپانیا چوار هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە لە ئەمریکا تۆمار کراوە”.

سەرۆکی ئەمریکا دووبارە پەنجەی تۆمەتی بۆ چین درێژکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر چین بەمەبەست ئەو ڤایرۆسەی بڵاوکردبێتەوە، پێویستە رووبەڕووی بەرپرسیارییەتی ئەو تاوانە ببێتەوە و وتی، “ئەو ئامارانەی چین بڵاوی کردوونەتەوە راست نین و ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە زۆر زیاترە لەو ژمارەیەی کە راگەیەندراوە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×