2020-04-21   708     
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند، ”به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه له‌ژێر هێرشی دوژمنێكی نه‌بینراوداین و پێویسته كاروباری هاووڵاتییانی ئه‌مریكای مه‌زن بپارێزین، بڕیارنامه‌یه‌ك واژوو ده‌كه‌م كه كۆچ بۆ ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵده‌په‌سێرێت”.
ئاوێنه: سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند، بڕیارنامه‌یه‌ك واژوو ده‌كات كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)وە كۆچ بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر، هه‌نگاوی نوێی راگه‌یاند بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویته‌كه‌یدا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی به ”دوژمنی نه‌بینراو” ناوزه‌ند كردووە و رایگه‌یاندووە ”به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه له‌ژێر هێرشی دوژمنێكی نه‌بینراوداین و پێویسته كاروباری هاووڵاتییانی ئه‌مریكای مه‌زن بپارێزین، بڕیارنامه‌یه‌ك واژوو ده‌كه‌م كه كۆچ بۆ ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵده‌په‌سێرێت”.
هێشتا نازانرێت كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و بڕیارنامه‌یه واژوو ده‌كات و چی له‌خۆده‌گرێت.
حكوومه‌تی ئه‌مریكا له ١٨ی ئاداری رابردوودا، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه خزمه‌تگوزاری پێدانی ڤیزه‌ی له ژمارەیەک وڵات‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵپه‌سارد.