ترەمپ: رێگە نادەین پیشەسازی نەوتی ئەمریکا زیان بكات
  2020-04-21       507       
دۆناڵد ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ رێگە نادەن پیشەسازی نەوتی وڵاته‌كه‌ی‌ زیانی‌ به‌ربكه‌وێت به‌هۆی‌ دابه‌زینی‌ نرخی‌ نه‌وتی‌ خاوه‌وه‌. 

ئاوێنه‌: دۆناڵد ترەمپ له‌نوێترین تویتیدا له‌باره‌ی‌ دابه‌زینی‌ به‌رچاوی‌ نرخی‌ نه‌ونی‌ خاوی‌ ئه‌مریكاوه‌ نوسیویه‌تی‌، رێگە نادەن پیشەسازی نەوت‌و گازی ئەمریکا زیانی‌ به‌ربكه‌وێت. 

راشیگه‌یاند، وەزارەته‌كانی وزەو گەنجینەی وڵاتەکەی راسپاردووه‌ بۆ ئامادەکردنی پلانێک تاوەکو لەرێگەیەوە هاوکاریی دارایی بدرێت بەکۆمپانیاکانی بواری نەوت‌و گاز بۆ ئەوەی لەداڕمانی ئابوری لەدەستدانی هێزی کار پارێزراو بن.
 
شەوی رابردو  نرخی نه‌وتی خاوی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دابەزینی مێژویی تۆمارکردو نرخەکەی بۆ ژێر سفر دابه‌زی‌، ئه‌مڕۆش نرخه‌كه‌ی‌ گه‌یشته‌ یه‌ك دۆلارو 76 سه‌نت  بۆ هەر بەرمیلێک، واتە نرخه‌كه‌ی‌ بەڕێژەی لەسەدا 103 بەرزبوەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×