لە ئێران 93 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-04-24       423       

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 93 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 168 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتەكە رایگەیاند: لە نیوەڕۆی دوێنێوە تاوەكو نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە سەرتاسەری ئێران یەك هەزارو 168 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوان گەیشتۆتە 88 هەزارو 194 كەس.

كیانوش جەهانپور هێمای بۆ ئەوە كرد كە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 93 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش تا ئێستا پێنج هەزارو 574 كەس بە ڤایرۆسەكە مردون.

هەروەها ئاشكراشیكرد كە تا ئێستا 66 هەزارو 594 توشبوی كۆرۆنا لە وڵات چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە كە دەكاتە نزیكەی لەسەدا 75ی توشبوان.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەوەشی خستەڕو كە سێ هەزارو 121 توشبوی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات لە دۆخێكی ناجێگری نەخۆشییەكەدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×