لە توركیا 99 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-04-26       592       

وەزارەتی تەندروستی توركیا رایگەیاند: لە 24 سەعاتی رابردودا 99 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 357 كەسی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە بون.

ئاوێنە: فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزار و 357 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە توركیا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوان لەو وڵاتە گەیشتۆتە 110 هەزار و 130 كەس.

هێمای بۆ ئەوەشكرد كە هەر لەو ماوەیەدا 99 كەسی تر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو كۆی گشتی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە دو هەزارو 805 كەس.

بەپێی قسەی وەزیری تەندروستی توركیا تا ئێستا لەو وڵاتە 29 هەزارو 140 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەك ئاماژەی بەوەشدا كە ژمارەی ئەو توشبوانەی لەژێر چاودێری چڕدان یەك هەزارو 776 كەسەو ئەوانەشی پێویستیان بە دەزگای هەناسەدانە ژمارەیان 883 نەخۆشە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×