لە توركیا 93 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-04-30       392       

لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە توركیا 93 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزار و 615 حاڵەتی نوێی توشبون تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی حاڵەتەكانی توشبون گەیشتۆتە زیاتر لە 120 هەزار حاڵەت.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی توركیا ئاشكرایكرد: لە ٢٤ سەعاتى رابردودا، دو هەزار و ٦١٥ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و ٩٣ توشبوش گيانيانلەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی توركیا، بەوەش كۆى گشتی حاڵەتەكانى توشبون بە كۆرۆنا گەيشتوەتە ١٢٠ هەزار و ٢٠٤ حاڵەت و كۆی گشتی گيانلەدەستدانيش گەيشتۆتە سێ هەزار و ١٧٤ کەس.

هەورەها ئاماژەی بەوەشداوە  كە تا ئێستا ٤٨ هەزار و ٨٨٦ توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×