ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
  2020-05-02       521       
بەگوێرەی ماڵپەڕی Worldometer، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھان سێ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزاری تێپەڕاند.
 
ئاوێنه‌: بەپێی ئامارەکانی ماڵپەری Worldometer، ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سەرانسەری جیهان ٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند، هاوکات ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی ناوبراوەوە نزیکبوەتەوە لە ٢٤٠ هەزار کەس و گەیشتە ٢٣٩ هەزار و ٦٢٢ کەس.

شایەنی باسە زیاتر لە ملیۆنێک توشبو بە تەواوەتی چاکبونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە هەریەکە لە ئەمریکا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا بە ملیۆنێک و ١٣١ هەزار و ٤٩٢ حاڵەت، ٢٤٢ هەزار و ٩٨٨ حاڵەت و ٢٠٧ هەزار و ٤٢٨ حاڵەت لە پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم هاتوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×