2020-05-15   560     
وه‌زاره‌تی تهندروستیو ژینگه‌ی عێراق تۆماركردنی 50 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌ته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕونیكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 50 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و دو كه‌سیش له‌ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غدا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی تهندروستیو ژینگه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 61 توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه.
به‌پێی دوایین ئامار، تائێستا سێ هه‌زارو 193 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراق تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه 117 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و كۆی گشتی چاكبوانیش گه‌یشتوه‌ته دو هه‌زارو 89 كه‌س.