كازمی: به‌ به‌هێزی ڕوبه‌ڕوی تیرۆر ده‌بینه‌وه‌
  2020-05-18       577       

 سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی، چاوه‌ڕوانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات.

 ئاوێنه‌: مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاندوه‌، حكومه‌تی عیراق به‌ به‌هێزی ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بێته‌وه‌و خاوه‌نی سه‌ربازی ئازان له‌ دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كاندا.

 كازمی سه‌باره‌ت به‌ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانیش ڕایگه‌یاندووه‌، چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵوێستی سیاسی و یه‌كڕیزی به‌رپرسان ده‌كات، ده‌شڵێت، له‌ ئاسته‌نگه‌كان تێده‌گه‌ن و هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ گۆڕه‌پانی سه‌ركه‌وتنه‌.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×