توشبویەكی كۆرۆنا لە سلێمانی دۆخی تەندروستی ناجێگیرە
  2020-05-29       671       
بەڕێوەبەر و جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى

60 نەخۆشى کۆرۆنا لە سەنتەرى چارەسەرى توشبوانى کۆرۆنان و تەندروستى سلێمانیش دو تیمى بەپەلە رەوانەى نەخۆشخانەکە دەکات بۆ چارەسەرکردنى یەکێک لە توشبوەکان کە دۆخى تەندروستى ناجێگیرە.

ئاوێنە: دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى، ئەمڕۆ هەینی، بە میدیای رەسمی گۆڕانی راگەیاند: لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە تەندروستی یەکێک  لە توشبوەکانمان ناجێگیرە کە تەمەنى (37) ساڵەو کارمەندى نەخۆشخانەى شۆرشە.

وتیشی: دو تیمی پزیشکى کە بریتین لە تیمى بێهۆشکەر و چارەسەرى خێرامان، بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی چارەسەری کۆرۆنا کردون بۆ چاەسەرو سەقامگیری تەندروستی ئەو نەخۆشە و لە ئێستاشدا تیمەکان خەریکى ئەوەن بیخەنە ژێر ئامێرى هەناسەدانى دەستکردەوە.

هێرش سەید سەلیم، باسى لەوەشکرد، شەوى رابردو (22) توشبوى نوێمان راگەیاند کە نزیکەى (18) کەسیان سەرچاوەى توشبونیان نادیارەو بەرکەوتوى توشبوى پێشوتر نین و (13) توشبوشیان نیشانەکانى کۆرۆنایان هەیە بەتایبەت کۆکەو هەناسەتوندى.

لەبارەى جیاوازى توشبوەکانى ئێستاو پێشوتر، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى، باسی لەوەکرد، ئەوانەى ئێستا تۆمار دەکرێن خۆیان بەپێى خۆیان دێن بۆ پشکنین و نزیکەى نیوەیان نیشانەکانیان هەیەو رەوشى هەندێکیان ناجێگیرە.

هۆشداریش دەدات لە ئەگەرى خراپتربونى دۆخى کۆرۆناو تەشەنەکردنى ئەگەر هاوڵاتیان پابەندى رێنماییە تەندروستییەکان نەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×