2020-05-31   453     
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌نگۆی توشبونی عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بارودۆخی ته‌ندروستی جێگیره و ئه‌و هه‌واڵانه‌شی باس له‌توشبونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن دورن له‌راستیه‌وه.
ئاوێنە: له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، مۆفه‌ق عه‌بدولوه‌هاب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق رایگه‌یاندوه، عه‌دنان درجال بارودۆخی ته‌ندروستی جێگیره و ئه‌و هه‌واڵانه‌شی باس له‌توشبونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن دورن له‌راستیه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، هه‌واڵ و ده‌نگۆكان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراونەتەوە، به‌ڵام سه‌رله‌به‌ریان ره‌تدكه‌نه‌وه و بێ بنه‌ما و نادروستن.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ئاشكراشیكردوه، عه‌دنان درجال دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ولێری كردوه و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی پشكنینی وردی بۆ ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتوه كه باری ته‌ندروستی جێگیره و به‌هیچ جۆرێكیش هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نیه.
مۆفه‌ق عه‌بدولوه‌هاب داواشی له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردوه، بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر زانیاریه‌ك له سه‌رچاوه‌كانیان دڵنیا ببنه‌وه و خۆیان به‌دوربگرن له بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ و زانیاری بێ بنه‌ما.