عێراق؛ 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداو 429 كەسی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە بون
  2020-06-01       273       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبونی 429 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 119 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 429 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 172 حاڵەت، نەجەف: 6 حاڵەت، بەسرە: 22 حاڵەت، سلێمانی: 102 حاڵەت، دهۆك: 2 حاڵەت، كەربەلا: 11 حاڵەت، دیالە: 4 حاڵەت، واست: 41 حاڵەت، بابل: 4 حاڵەت، دیوانیە: 8 حاڵەت، میسان: 38 حاڵەت، موسەننا: 13 حاڵەت، نەینەوا: 6 حاڵەت.

ئەوەش بەرزترین تۆماری رۆژانەی توشبوانە لەو كاتەوەی ڤایرۆسەكە هاتۆتە عێراق.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە 7 حاڵەتیان لە بەغداو سێ حاڵەتەكەی دیكە لە هەر یەكە لە میسان و ئەنبارو سلێمانی بون.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 119 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 72 حاڵەت، نەجەف: 1 حاڵەت، هەولێر: 11 حاڵەت، بەسرە: 23 حاڵەت، دیالە: 5 حاڵە، دیوانیە: 3 حاڵەت، واست: 4 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە شەش هەزار و 868 كەس و لەوانە 215 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 275 كەسیان چاكبونەتەوەو سێ هەزار و 378 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 43 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×