له‌ هەولێر ژمارەیەک مامۆستای ئایینی داوای قەدەغەکردنی یەکجاریی پرسە دەکەن
  2020-06-02       1638       

 جەرجیس ئیبراھیم، مامۆستای ئایینی لە شاری ھەولێر مامۆستا رایگەیاند، “ئێمە کۆمەڵێک مامۆستای ئایینین، یاداشتێکمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بەیەکجاری پرسە قەدەغە بکرێت چونکە پێمانوایە دانانی پرسە شتێکی شەرعی نییە، خەڵک ماندووکردن و زیادە مەسرەفییە”.
 
ئاوێنه‌: جەرجیس ئیبراھیم، مامۆستای ئایینی لە لێدوانێکیدا وتی، “ئێمە کۆمەڵێک مامۆستای ئایینین، یاداشتێکمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بەیەکجاری پرسە قەدەغە بکرێت چونکە پێمانوایە دانانی پرسە شتێکی شەرعی نییە، خەڵک ماندووکردن و زیادە مەسرەفییە”.

مامۆستا جەرجیس ئیبراهیم وتیشی، “پێمان باشە پرسە نەمینێت یان ئەگەریش پرسە بمێنێت ئەوا ببێتە یەک رۆژ یان لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنی و نامە بێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێمانوایە خواردن و ئەو خەرجییانە قەدەغە بکرێت، چونکە لە شەرعدا ئەگەر کەسێک کۆچی دوایی کرد پێویستە لە کفن و ناشتن بەشداربین، بەڵام دانانی پرسە شتێکی زیادەیە چونکە خەڵک و خاوەن پرسە ماندوودەبن، خەڵکێکی زۆر لە نێوان شارەکان بەمهۆیەوە هاتوچۆ دەکەن، هەروەها قەرەباڵغییەکی زۆریش دروست دەبێت”.

ئەو مامۆستایە ئایینییە، داوایشی لە هاووڵاتییان کرد کە خۆیان لە گێڕانی پرسە بەدوور بگرن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، بۆ ئەوەی کارەساتی گەورە روو نەدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×