19 كەسی دیكە لە داوەتێكی نانخواردندا لە دهۆك توشی كۆرۆنا بون
  2020-06-03       624       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 19 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە دهۆك تۆماركران، كە ئەوانیش وەك 33 توشبوەكەی شەوی رابردو راگەیەندراون، بەركەوتوی توشبویەكی پێشون لە داوەتێكی نانخواردندا.

ئاوێنە: وەزارەتەكە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، 19 توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران كە ھەشت پیاو و ھەشت ئافرەت و سێ منداڵن.

وتوشیەتی"ھەمویان بەرکەوتوی توشبوێکی پێشون لە بەشداربونیان لە داوەتێکی نانخواردن و دانیشتوی ناو شاری دهۆكن."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە درەنگانی شەوی رابردو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 33 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە دهۆك تۆماركران كە سەرجەمیان لە بەشدارییان لە داوەتێكی نانخواردندا بەر توشبویەكی پێشو كەوتون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×