2020-06-11   516     
سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در له عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه نابێت ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ببرێت.
ئاوێنە: له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در و هاوپه‌یمانیی فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق وتی، “رێگه ناده‌ین له هیچ بارودۆخێكدا ده‌ست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و به‌تایبه‌ت كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییه سیاسییه‌كان ببرێت”.
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی عامری له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی مسته‌فا كازمی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه به‌نیازه به‌شێك له موچه‌ی ئه‌و خانه‌نشین و پله باڵایانه ببڕێت كه موچه‌كانیان له ٥٠٠ هه‌زار دینار زیاتره.
به‌مدواییه‌كه كه كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ته‌واو كرا و متمانه به حه‌وت وه‌زاره‌تی به‌تاڵی حكومه‌ت به‌خشرا، عامری ده‌ستی له‌كاری په‌رله‌مانتاری كێشایه‌وه و وازی له پۆسته په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هێنا.