ئێران ژمارەیەک موشەکی تاقیکردۆتەوە
  2020-06-18       548       

ئاژانسی هەواڵیی تەسنیم رایگەیاند، سوپای ئێران مانۆڕێکی لە باکووری زەریای هیندی و لە سنووری دەریای عومان، ئەنجام دا.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی تەسنیم، سوپای ئێران مانۆڕێکی لە باکووری زەریای هیندی و لە سنووری دەریای عومان، ئەنجامداوە و لە مانۆڕەکەدا، تاقیکردنەوەی مووشەکی کورت و مامناوەند مەودا لە وشکانییەوە بۆ دەریا و لە دەریاوە بۆ دەریا ئەنجامدراوە.

هاوکات لە هەواڵەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە مووشەکەکان توانیویانە بە سەرکەوتوویی مەودای ٢٨٠ کیلۆمەتر ببڕن.

لە میانی مانۆڕێکی هێزە دەریاییەکانی ئێران لە کەنداوی عومان لە ١٠ی ئایاری رابردوودا، بەهەڵە کەشتییەکی جەنگی ئێرانی پێکرا و ١٩ سەربازی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست دا.

ئەم تاقیکردنەوە موشەکیانەی ئێران هاوکاتیشە لەگەڵ ئەو پشێویەی لە نێوان هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و ئێراندا هەیە لە ئاوی کەنداودا.

ئەمریکا لە مانگی 4دا ئێرانی گوناهبارکرد بەوەی مانۆڕی مەترسیدار و بێزارکەر دەکات لە نزیک کەشتییەکانی ئەمریکاوە لە باکوری ئاوی کەنداودا.

ئەمریکا، بە ڕژدی کار لەسەر درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک دەکات لەسەر ئێران کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەپاندونی و لە مانگی 10ی داهاتوودا وادەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران کۆتایی پێدێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×