2020-06-18   565     
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی تۆپباران و بۆردوومانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی سنووری دۆڵی ئالانه، باڵیۆزی ئێرانیان له به‌غداد بانگكردووه.
ئاوێنه: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە، ١٨-٦-٢٠٢٠) لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد. وه‌زاره‌تەکە یاداشتێكی ناڕه‌زایی داوه‌ته ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غداد، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی ئاگادار بكاته‌وه له تۆپباران و بۆردوومان و زیانگه‌یاندن به ناوچه‌كه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌خت له پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی هه‌ردوولا، له هه‌مان كاتدا، ئه‌و كرده‌وانه‌ش ئیدانه ده‌كات و به گرنگی ده‌زانێت لایه‌نی ئێرانی رێز له سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بگرێت و ئه‌و كرده‌وانه‌ش رابگرێت.
هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانێت رێگه‌چاره‌ی هاوبه‌ش له پاراستنی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری بدۆزرێته‌وه له ناوچه سنوورییه‌كانی هاوبه‌شه‌كان.
بانگکردنی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە (١٦-٦-٢٠٢٠) تۆپخانەکانی ئێران گوندە سنوورییەکانی دۆڵی ئالانەیان بۆردوومان کرد، جگە لە زیانی ماددی ترسیشیان لەنێو خەڵکی ناوچەکە بڵاوکردەوە.