کازمی: هیچ نییەتێک بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەران نییە و ئەوەی دەوترێت لەو بارەیەوە تەنها دەنگۆیە
  2020-06-23       562       

سەرۆک وەزیرانی عیراق رەتیکردەوە کە بیانەوێت مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران ببڕن و دەڵێت، “هەموو ئەوانە تەنیا دەنگۆن”.

ئاوێنه‌: مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دانیشتواندا رایگەیاند, “هیچ نییەتێک بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەران نییە و ئەوەی دەوترێت لەو بارەیەوە تەنها دەنگۆیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هیواخوازبووم کە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لێرە لەگەڵمان بووایە بۆ ئەوەی ئاست و رێژەی هەژاریمان لە داتەکەدا بۆ ئاشکرابکات، بۆیە پێویستمان بە پشتگیری ئێوەیە بۆ ئەوەی ئەو چاکسازییانە جێبەجێبکەین کە ناوچەکەمان پێوستییەتی”.

کازمی باسی لەوەشکرد، “پشت بەستنمان بە نەوت بۆ ئابووری وڵات وایکرد وڵاتەکە لاواز و بێکار بێت”، راشیگەیاند، “نەبوون و کەمی وەبەرهێنان ناتوانێت وڵات بونیاد بنێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: “گەندەڵی یەکێکە لەو شتانەی رێگری دەکات لە جوڵەی وەبەرهێنان، کە ئەو پرۆسەیەش پێویستی بە ژینگەیەکی پارێزراو هەیە”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوببووەوە کە بەهۆی کورتهێنان لە بودجەی عیراقدا حکومەتی عیراق پلانی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×