2020-06-23   392     
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا سه‌رۆك شاره‌وانیی ساریجانی سه‌ربه ناوچه‌ی قه‌ره‌قوشان و جێگری سه‌رۆك شاره‌وانیشی ده‌ستگیركرد.
به‌پێی رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی حوزه‌یران، هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌كر پۆڵات و جانان تاگته‌گین، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك شاره‌وانیی ناوچه‌ی ناوبراویان ده‌ستگیركردووه كه سه‌ربه شاری ئه‌لازیغی كوردستانی باكورن.
هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌سێكی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییه و جێگره‌كه‌یدا ده‌ستگیركردووه كه ناسنامه‌كه‌ی نه‌زانراوه، هاوكات گه‌ڕان و پشكنینێكی وردیشیان له‌ناو شاره‌وانی ئه‌نجامداوه.
به‌كر پۆڵات و خانمه جێگره‌كه‌ی سه‌ربه پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ن، ده‌ستگیركردنیشیان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی كه ئه‌ردۆغان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه كورده‌كان ده‌ستپێكردووه.