دڵنیایی ده‌درێته‌ موچه‌خۆران و خانه‌نشینانی‌ عێراق كه‌ موچه‌كانیان پارێزراوه
  2020-06-25       470       

په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ دڵنیایی ده‌داته‌ موچه‌خۆران و خانه‌نشینانی‌ عێراق كه‌ تا كۆتایی ساڵ‌ موچه‌كانیان پارێزراوه‌،  ئاشكراشیكرد كه‌ "په‌رله‌مان حكومه‌تی‌ پابه‌ندكردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 60 رۆژدا چاكسازی‌ دارایی ئه‌نجام بدات".

ئاوێنه‌: مه‌حمه‌د ئه‌لكه‌عبی‌ په‌رله‌مانتاری‌ سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی‌ سائیرون له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بۆ ئاژانسی‌ فه‌ڕمی‌ عێراقیه‌ وتی‌: "ماده‌یه‌ك له‌ یاسای‌ قه‌رزكردنی‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كی‌ جه‌خت له‌ ته‌رخانكردنی‌ پاره‌ بۆ پرۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ پارێزگاكان ده‌كاته‌وه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "یاساكه‌ بودجه‌ بۆ مووچه‌ و خه‌رجییه‌ پێویسته‌كانی‌ وه‌زاره‌ته‌كان و داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت دابین ده‌كات، به‌هۆی‌ یاساكه‌وه‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان تا كۆتایی ئه‌مساڵ‌ پارێزراو ده‌بێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌مساڵدا مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم یه‌ك مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌ و چاوه‌ڕوانن حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ عێراق بگاته‌ رێككه‌وتن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×