قائیمقامی چوارتا: بۆردومانەكەی كونەماسی یەك شەهیدو شەش برینداری لێكەوتۆتەوە
  2020-06-25       1266       

بەپێی قسەی قائیمقامی چوارتا لە بۆردومانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی سەیرانگای كونەماسیدا، یەك كەس شەهید بوەو شەش كەسی دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: شاهۆ عوسمان، قایمقامی چوارتا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆردومانەكە لەلایەن فڕۆكەیەكەوە ئەنجامدراوەو ئۆتۆمبێلێكی جۆری "تۆیۆتا دەبڵ"ی كردۆتە ئامانج.

وتیشی: ئەو کەسەی شەهید بوە چەکدار بوە و تا ئێستا ناسنامەکەیشی ئاشکرانەکراوە.

باسی لەوەشکرد، کە شەش کەس برینداربون و پێنجیان ئەندامی یەک خێزانن کە دو منداڵ و دو ژن و دو پیاون.

بەپێی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، ئەو فڕۆكەیەی بۆردومانەكەی ئەنجام داوە، توركی بوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×