نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت لە بازاڕه‌كانی جیهاندا
  2020-06-27       477       

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ی حوزه‌یرانی 2020، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

ئاوێنه‌: نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 40 دۆلار و 73 سەنته‌.

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 38 دۆلار و 20 سەنت دەفرۆشرێت.

 نرخی نەوت، پەیوەستە بە سستبوونی بازاڕەکانی نەوت و ترسی کەمبوونەوەی داخوازی لەسەر نەوت بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا.

پسپۆڕان پێیانوایە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەر ئابووریی جیهان، ڕێگرە لە بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×