2020-06-27   1119     
ئاژانسی ئانادۆڵ رایگەیاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌یه‌كدا رووی دا له ناوچه‌ی باخچه‌لیئێڤله‌ر له ئیستانبوڵ.
ئاوێنه: له نهۆمی سه‌رزه‌وی باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامی میمار سینان ته‌قینه‌وه‌ك رووی داوه و هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زاندراوه و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یشیان تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
هاوکات تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ئه‌و ئاگره‌یان دامركانده‌وه كه دوای ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتبووه‌وه و ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌یش كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تیادا روویدا له‌و باڵه‌خانه‌یه جیابۆوه كه به ته‌نیشتییه‌وه‌یه‌تی.
لەلایەکی دیکەوە جگه له زیانگه‌یاندن به‌و دوو باڵه‌خانه‌یه، هه‌روه‌ها شووشه‌كانی ژماره‌یه‌ك له شوێنكاره‌كانی شه‌قامی ساكب سامانجی شكان و دوای داخستنی شه‌قامه‌كه به رووی هاتوچۆدا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتبوو له رێگای سڵینگه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه لابران، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و كاره‌با به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.