وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری له‌هاتنی شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا ده‌دات
  2020-06-28       392       

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: عێراق تا ئێستا له‌ شه‌پۆڵی یه‌كه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنادایه‌و هۆشداریشیدا له‌هاتنی شه‌پۆڵی دووه‌م ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا هاووڵاتیان پابه‌ند نه‌بن.

ئاوێنه‌: حازم جومه‌یلی، بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراق وتی: تا ئێستا عێراق له‌ شه‌پۆڵی یه‌كه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنادایه‌، به‌ڵام به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان له‌ لایه‌ن، لایه‌نه‌ ته‌ندروستییه‌كان و حكومه‌ت، شه‌پۆڵه‌كه‌ له‌عێراق دواكه‌وت.

هه‌روه‌ها وتی: ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی ده‌گۆڕێ و تا ئێستا هه‌ندێك شتی نادیار هه‌یه‌ كه‌له‌باره‌یه‌وه‌ نایزانین و هۆشداری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش بۆ هاتنی شه‌پۆڵی دووه‌م، له‌سه‌ر ئه‌ساسی زانست و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌.

هه‌روه‌ها جومه‌یلی هۆشداریدا له‌خاوكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كان و وتی: ئه‌گه‌ر رێوشوێنه‌كان نه‌مێنن، ئه‌وا شه‌پۆڵی دووه‌م دێته‌ نێو وڵاته‌كه‌ و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی گه‌وره‌ش له‌ ئه‌ستۆی هاووڵاتیانه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×