توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند
  2020-06-28       490       

وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی سەربازێكی دیكەی هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند سەربازێكیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “چنگی - پڵنگ” كوژراوە، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو لەشكركێشییەی كە بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەستیانپێكردووە.

بە پێی ڕاگەیەندراوەكانی وەزارەتی بەرگری توركیا ژمارەی ئەو سەربازانەی لە چوارچێوەی لەشكركێشییەكەیان بۆ سەر هەرێم كوژراون لە پێنج سەرباز تێپەڕناكات، بەڵام دوێنێ زاگرۆس هیوا وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان ڕایگەیاند تا ئێستل نزیكەی 100 سەربازی توركیا كوژراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×