2020-06-28   497     
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: 60 كارمه‌ند و پزیشك تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاوێنە: له‌وباره‌یه‌وه عه‌باس عه‌بدولعه‌زیز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان ڕاگه‌یاند: له ئێستادا 606 كه‌س له گه‌رمیان تووشی كۆرۆنا بوون و 130 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 13 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتیشی: ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕی 30 ملیۆن دیناری كۆمه‌ك كردووه و هاوكاتیش خێرخوازانیش بڕی 30 ملیۆن دیناریان كۆمه‌ك كردووه و كۆمپانیای قه‌یوانیش هاوكاری خۆی پێشكه‌ش كردووه و ئه‌ویش به چه‌ند تیمێكی پزیشكی چاودێری دۆخی تووشبوان ده‌كه‌ن و تا سێ مانگ هاوكارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوونیشیان له‌سه‌ر هاوكارییه‌كان داوه.