هەولێر..لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا تاقیكردنەوەكانی ئەم قۆناغانە وەك خۆیان بەردەوام دەبن
  2020-06-28       692       

دوای ئەوەی ئەمشەو یەكشەممە، ژوری پارێزگای هەولێر قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: تاقیكردنەوەكانی قۆناغی پینجەمی پەیمانگاكان و تاقیكردنەوەی پراكتیكی قۆناغی 12ی ئامادەیی پیشەیی، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا وەك خۆیان بەردەوام دەبن.

ئاوێنە: وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا وتی: پاش گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر، تاقیکردنەوەکانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکان و تاقیکردنەوەی پراکتیکی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی پیشەیی، لەرۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ وەک خۆیان بەردەوام دەبن.

ئەوەشی خستۆتەڕو: پارێزگاری هەولێر کارئاسانی پێویست دەکات لەوبارەیەوە.

ئەمشەو ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: لە سەعات 12ی شەوی سبەی دوشەممەوە لە شاری هەولێر و سەرجەم ناحیەو قەزاكانی سەر بە پارێزگاكە قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت تاوەكو سەعات 12ی شەوی 04/07/2020.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×