وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و پشوی داموده‌زگاكان، دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاوێنە: وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د.جوتیار عادل لەراگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات "له ماوه‌ی رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پشووی راگه‌یاندراوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ستافی وه‌زیران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه زۆر پێویستن ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ش به پێی ئه‌و لیسته‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام ده‌بێت."
ئەمە لەکاتێکدایە کە پارێزگای هەولێر بڕیاریدا کە لەرۆژی سێشممەوە 30-06-2020 تاوەکو رۆژی 4-07-2020 قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی بێت.
ماوەی چەند رۆژێکە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی دووی ساڵی 2020 کراوە، تاوەکو ئێستا مووچەی وەزارەتی تەندروستی و پێشمەرگە دابەشکراوە و لە رۆژانی داهاتووشدا لیستی ئەو شوێنانەی دیکە رادەگەیێنرێت کە مووچە وەردەگرن.