ئێران : دەستگیركردنی ئەندامانی حزبولڵای عێراقی پرسێكی ناوەخۆی ئەو وڵاتەیە
  2020-06-29       357       

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند''دەستگیركردنی چەند ئەندامێكی كەتائیبی حزبولڵای عێراقی ، پرسێكی عێراقییە و ئێران دەست لە كاروباری ناوەخۆی عێراق وەرنادات'' .

ئاوێنه‌: وەزارەتی دەرەوەی ئێران رونیشیكردەوە كە حشدی شەعبی هێزێكی نیشتیمانی عێراقییە بە فه‌رمانی مەرجەعیەت و بەرپرسانی عێراق پێكهێنراوە و ئێستاش هێزێكی سەربازی فەرمییە لەو وڵاتە .

وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند كە حكومەتی عێراق توانای هەیە كێشەكانی چارەسەر بكات و عێراق بەرەو ئارامی و سەقامگیری ببات .

شایانی باسە رۆژی هەینی رابردوو هێزەكانی عێراق هەڵیان كوتایە سەر بارەگاكانی حزبولڵا و ژمارەیەك لە ئەندامانیان دەستگیركرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×