له‌ عێراق ١٩٥٨ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
  2020-06-30       482       

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی ١٩٥٨ کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) راگەیاند.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٩٥٨ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە.

هاوکات لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧٨٦ کەسیش بە تەواوی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوتەوە.

کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە ٤٩ هەزار و ١٠٩ کەس و ژمارەی گیان لەدەستداوان گەیشتە ١٩٤٣ کەس.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×