2020-07-01   949     
دکتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی، بەڵام بەهۆکاری خراپی دۆخی دارایی هاوڵاتیان نەیاتوانیوە لە شەپۆلی دوەمی کۆرۆنادا قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنن، دەشڵێت، دۆخی تەندروستی سلێمانی مەترسیدارە، بەڵام لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچوە و لەچەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەکی بەرچاو توشبووان دەنێردرێنەوە ماڵەوە.
ئاوێنه: د. یاد نەقشبەندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "له‌ئێستادا ژماره‌ی توشبووان له شاری سلێمانی و بگره هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها وڵاتی عێراقیش له هه‌ڵكشاندایه، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئێمه له شاری سلێمانی له دۆخێكی مه‌ترسیدارداین به‌ڵام به‌مانای له‌ده‌ستده‌رچوونی دۆخه‌كه نایه‌ت یاخود با بڵێن له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه به‌ڵكو هێشتا ئێمه توانیومانه هه‌موو توشبوویه‌كی كۆرۆنا ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌ڕووی زانستییه‌وه پێشكه‌شی بكه‌ین، ڕاسته نه‌خۆشخانه‌كانمان فشارێكی زۆری له‌سه‌ره به‌ڵام هێشتا توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشمان هه‌یه، وه دڵنیایی ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بێت‌و هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن وه هه‌موو ئه‌و ڕێكارانه‌ی پێویسته بیگرینه‌به‌ر به‌رامبه‌ر به كۆرۆنا ، ده‌توانین له داهاتوودا ئه‌م شه‌پۆله خێرایه خاو بكه‌ینه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه ڕۆژانه له شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به‌شێكی كه‌میان پێویستیان به نه‌خۆشخانه هه‌یه، زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كان ده‌توانم بڵێم نیشانه‌یان نییه یاخود نیشانه‌ی مام ناوه‌ندی یان هه‌یه كه ئێستا خۆم توشبوویه‌كم هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌م نیشانه‌یه‌كی مام ناوه‌ندم هه‌بووه له‌ماڵه‌وه‌م خۆم جیاكردۆته‌وه، ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه ڕێنمایی پزیشكین جێبه‌جێم كردووه، ده‌توانم بڵێم قۆناغێكی زۆر باشیشم له نه‌خۆشیه‌كه بڕیووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت زۆر به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه بكرێت."
نه‌قشبه‌ندی له‌باره‌ی دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه ده‌ڵێت" تا ئه‌م ساته نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌وه نییه بڵێن پڕبوون، دڵنیابن ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی له ئێستادا له شاری سلێمانی تایبه‌تكراوه ته‌واو پڕبێت، بێگومان ئێمه پلانی دیكه‌مان هه‌یه كه شوێنی تریش ته‌رخان بكه‌ین سه‌ره‌ڕای ئه‌و باره قورسه داراییه‌ی كه له‌سه‌ر شانی كارمه‌ندان و پزیشكانه كه ئیداری و كارگێڕی و كارگوزاریه‌كانیشه".
ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی وه‌ستانی پشكنینی كۆرۆنا له سلێمانی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ڕه‌تیكرده‌وه و وتی" نه‌خێر ئه‌مه دووره له ڕاستیه‌وه، ئێمه ته‌نها له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری ڕابردوودا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه چه‌ند شوێنێكمان هه‌یه كه پشكنین تیایاندا ئه‌نجام ده‌ده‌رێن، یه‌كێک له‌وانه سه‌نته‌ری سه‌رچناره كه زۆرترین پشكنینه‌كان له‌وێ ده‌كرێن، وه ئه‌و شوێنه ته‌عقیم كراوه پاشان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێستی تازه‌مان بۆ هاتبوو، جیهازه‌كان پێویستی به جۆره شتێک ده‌كرد بۆ داتا كردنه‌وه‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها ئه‌وه بوو له‌م 48 كاتژمێره‌دا ده‌توانم بڵێم ژماره‌ی پشكنینه‌كان به‌راورد به چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه‌مێک كه‌م بوون ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بوو، له دوێنێ شه‌ویشه‌وه به چڕی ده‌ستكراوه‌ته‌وه به پشكنین ، وه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه له‌ڕووی پشكنینه‌وه."
لەبارەی پابەندبوونی هاوڵاتیانیش ئەوەی خستوەتەڕو، "من ده‌توانم بڵێم له ئێستادا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له شاری سلێمانی، ئاستێكی باشه به‌وه‌ی ده‌بینرێت بازاڕ و دوكانه‌كان چۆڵن وه خه‌ڵک به شێوازێكی ته‌ندروستانه مامه‌ڵه ده‌كەن به‌ڵام هێشتا له ئاستی پێویستدا نییه، واته دۆخه پێویستی به زیاتر خۆپارێزییه وه گرنگیشه هاوڵاتیان ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه نه‌یه‌نه بازاڕ ، گرنگه شه‌وانیش كۆبوونه‌وه نه‌كرێت، واته ئه‌گه‌ر چه‌ند خێزانێک له شوێنێک كۆ ببنه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌ركه‌وته‌یه. به ڕاستی ئێستا خۆم كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌م به نموونه بهێنمه‌وه من نازانم سه‌رچاوه‌ی توشبوونه‌كه‌م چی بووه، نازانم له كوێووه توش بووم ڕه‌نگه براده‌رێكی خۆمم بینی بێت له شوێنێكدا و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردبێت و له شوێنێكدا بوو بێت كه پێشبینیم نه‌كردبێت ئه‌و ڤایڕه‌سه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سلێمانی ڕاناگه‌یه‌نرێت؟ دکتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی وتی" له ڕاستیدا ئێمه پێشنیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان كردووه ، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌و پێش ، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێک دۆخ، له‌وانه خراپی باری ئابوری هاوڵاتیان كه ده‌توانم بڵێم ڕێگریه‌كی زۆر بووه له‌به‌رده‌م ڕێ‌و شوێنه‌كان و ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه پێویسته، كه‌واته ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه زانستییه له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌ی كه ئێمه تیاین ، ڕِه‌نگه خراپی باری ئابوری هۆكارێک بێت نه‌مان توانیبێت وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بکرێت.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە" هه‌واڵه خۆشه‌كه یه‌كه‌م ئه‌و ژمارانه‌ی كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به‌شێكی كه‌میان پێویستیان به نه‌خۆشخانه‌یه و باری ته‌ندستیان ناجێگیره هێشتا ده‌توانم بڵێم ئه‌و ڕێژه مردنه‌ی كه هه‌یه ڕاسته مه‌ترسیداره به‌ڵام ئه‌وه نیه بڵێین ئێمه له هه‌موو وڵاتانی تر زیاترین بگره ڕه‌نگه كه‌متربین به شێوه‌یه‌كی گشتی، خاڵێكی تر گرنگه دڵنیا بن له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌توانم بڵێم ژماره‌یه‌كی چاکبوونه‌وه‌ی زۆر له شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت كه له دوو هه‌فته له‌مه‌و پێش نزیكه‌ی430 حاڵه‌تمان ڕاگه‌یاندووه "ئینشاالله" له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا ژماره‌یه‌كی تری چاكبوونه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ڕاسته نه‌خۆشخانه‌كان ڕۆژانه نه‌خۆشی تێده‌چێت به‌ڵام نه‌خۆشیش چاک ده‌بێته‌وه و ده‌نێردرێته‌وه ماڵه‌وه."
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ڕێژه‌ی به‌رزی توشبووانی كۆرۆنا له سلێمانی جیاواز له شوێنه‌كانی تر دکتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی ڕایگه‌یاند" ده‌توانم بڵێم واقعێكه كه ئێمه به تایبه‌ت له جه‌ژن و له ڕه‌مه‌زاندا به‌ركه‌وته‌یه‌كی زۆر هه‌بوو به‌ركه‌وته‌یه‌كی زۆر هه‌بوو له شاری سلێمانی ئه‌مه یه‌كێک بووه له هۆكاره‌كان.
دکتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند تووشی كۆرۆنا ڤایره‌س بووه، به‌ڵام له ئێستادا به‌وته‌ی خۆی دۆخی ته‌ندروستی زۆرباشه له‌و ڕوه‌وه وتی" من له ئێستا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 8-9 ڕۆژه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه بووم ، وه چاره‌سه‌ره‌كان به‌كار دێنم ته‌نها چاره‌سه‌رێكی "سه‌پۆرتزه" ، هیچ چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆ نییه ئه‌و شێوازانه‌ی كه دكتۆره‌كان هه‌ر هه‌مان ئه‌و دكتۆرانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاری كۆرۆنان له شاری سلێمانی ، ڕێنماییه‌كانم وه‌رگرتوون و "ئینشاالله" له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌توانم بڵێم له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یان هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاری خۆم پاش ئه‌وه‌ی ده‌بێت بێگومان پشكنینه‌كانم نێگه‌تیف ده‌ربچێته‌وه."