به‌ فه‌رمانی وه‌زیری دارایی بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان له‌ كار لادرا
  2020-07-02       834       

بەبڕیاری وەزیری دارایی بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان له‌ كار لادرا و لەجێگەکەی کەسێکی تر دانرا بۆ ماوەی چل ڕۆژ كاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی ڕایکردنی ئیش و کاری بەڕێوەبەرایەتیەکە، نه‌وه‌ستانی كاروباری هاوڵاتیان و بازرگانان.

ئاوێنە - ئەیاد محەمەد، بەپێی نوسراوێک کە وێنه‌یه‌كی دەست ئاوێنە کەوتوە،  سەرۆکی لێژنەی لێکۆڵینەوە بۆ بەدواداچون لەکێشەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی ناو گۆڕەپانی گومرکی پەروێزخان و ئاسایی بەڕێوەچونی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوەکان، پاڵپشت بەبڕگەی دوەم لەمادەی (١٧) لەیاسای (ڕێکاری فەرمانبەران و کەرتی گشتی) ژمارە(14)ی ساڵی (1991)ی هەموارکراو بەپێی ئەودەسەڵاتانەی پێماندراوە بڕیارماندا بە:

1-دەست پێ لەکارهەڵگرتنی (حسێن ئه‌حمه‌د قادر) لەئەرک و کارەکانی پۆستی بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان بۆماوەی (40) ڕۆژ لەڕێکەوتی جێبەجێکردنی ئم فەرمانە.

٢-ڕاسپاردنی بەڕێز(فاتح ئه‌حمه‌د محمد/جێگری بەڕێوەبەری گومرکی گەمیان) بۆڕایکردنی ئیش و کاری بەڕێوەبەرایەتیەکە و پەیڕەوکردنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەر.

هەرلەنوسراوەکەدا ئەوەش هاتوە ئەم فەرمانە لەڕێکەوتی 1/7/2020 جێبەجێدەکرێت 

بۆزانیاری زیاتر ئاوێنە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گومرگی دەست پێ لەکار هەڵگیراو (حسێن ئه‌حمه‌د)ەوە کرد بەڵام ناوبراو  ئامادەنەبو هیچ لێدوانێک لەوبارەیەوە بدات.

زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×