عێراق؛ دو هەزارو 184 کەسی دیکە توشی كۆرۆنا بون‌و 110 توشبوش گیانیان لەدەستدا
  2020-07-02       323       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 184 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 110 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 645 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 11 هەزار و 762 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 184 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 110 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 645 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 53 هەزار و 708 كەس و لەوانە دو هەزارو 160 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 27 هەزارو 912 كەسیان چاكبونەتەوەو 23 هەزار و 636 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 326 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×