2020-07-03   958     
له‌دو ڕوداوی هاتوچۆدا له‌قه‌زای چۆمانی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێرو لەسەر رێگەی كەلار – دەربەندیخان، چوار كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: محەمەد ئەحمەد، ئێشکگری کارگێڕی لەنەخۆشخانەی چۆمان رایگەیاند، لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمۆبێلێک لەگوندی وێزەی سەر بەقەزای چۆمان سێ کەس گیانیانلەدەستداو دو کەسی دیکەش برینداربون.
ناوبراو وتیشی، سه‌رجه‌می قوربانییه‌كان ئەندامی یەک خێزانن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی كەلار – دەربەندیخان بەهۆی پێكدادانی دو ئۆتۆمبێل كەسێك گیانیلەدەستداو شەش كه‌سی دیكه برینداربون.
پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردوەتەوە، لەروداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی كەلار – دەربەندیخان لەنزیك ناحیەی باوەنور دو ئۆتۆمبێلی جۆری پیكئاب دەبڵ‌و ئاڵتیما بەیەكیانداداوەو بەو هۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستداوەو شەشی تریش برینداربون.